بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، لێژنەیەک کە پێکهاتووە لە ئەندامانی سائیرون، نەسر، حیکمە و وەتەنییە ئەمڕۆ بە مەبەستی دیدار لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان سەردانی هەولێریان کرد.
سەرچاوەیەک جەختی کرد: ئەم لێژنەیە بڕیار وایە لەگەڵ بەرپرسانی کورد سەبارەت بە پێکهێنانی فڕاکسیۆنی زۆرینەی پارلمان و داواکاری کوردەکان دانوستان بکەن.
سەرچاوەکە جەختی کرد کە لێژنەیەکی هەرێمی کوردستانیش دوێنێ سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ فواد مەعسووم، سەرۆک کۆماری عێراق دیداری کرد.
Your Comment