۵ هه‌زار تیرۆریستی ڕاهاتووی داعش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌ورووپا

به‌رپرسانی ئاسایشی ئه‌رووپا له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی زیاتر له‌ پێنج هه‌زار توندڕه‌وی ڕۆژئاوایی بۆ به‌ژی سه‌وز پاش ڕاهاتنیان له‌ لایه‌ن داعش له‌ عێراق و سووریا هه‌واڵیان داوه‌.

 به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، به‌ژی ئه‌ورووپا که‌ له‌ ساڵی ڕابردووه‌وه‌ به‌ هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک تیرۆریستی توندڕه‌و چه‌ندین رووداوی تیرۆریستی به‌خۆوه‌ بینیوه، ئێستا ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێکی جیدی تر بووه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌وه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌ی لانی  که‌م ۵ هه‌زار تیرۆریستی ڕۆژئاوایی ته‌ڤل بووی داعشه.

ده‌یلی میرۆر له‌مباره‌وه‌ نووسی: سه‌رۆکی پۆلیسی ئه‌ورووپا به‌ ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه‌ وتوویه‌تی که‌ به‌ژی سه‌وز ئێستا گه‌وره‌ترین مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره.

له‌ کاتی ده‌ستپێکردنی قه‌یرانی سووریاوه، وڵاتانی ڕۆژئاوایی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌کانی که‌نداوی فارس به‌ ئامانجی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حکوومه‌تی سووریا ده‌ستیان داوه‌ته‌ ئاسانکاری بۆ دزه‌ی که‌سایه‌تیه‌ توندڕه‌وه‌کان بۆ ناو ڕۆژهه‌لاتی ناڤین به‌ڵام ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئه‌وان ده‌رنجامی پێچه‌وانه‌ی بووه‌ و ئێستا که‌سایه‌تیه‌ توندڕه‌وه‌کان به‌ ته‌واوکردنی خوله‌کانی ڕاهتان و مه‌شقی سه‌ربازی بوونه‌ته‌ تیرۆریستی گه‌وره‌ که‌ چه‌ندین کرده‌وه‌ی تیرۆریستیشیان له‌ ساڵی ڕابردوو له‌ فه‌ڕه‌نسا و دیکه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپایی نیشان دا. ‌

News Code 2107

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =