بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەریەکە لە سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی حکومەتی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرە، چەندین خاڵ و تەوەری گرینگی گفتوگۆی دوولایەنەی نێوانیان شیکردەوە.
ئەردۆغان و عەبادی ڕایانگەیاند: کاردەکەن بۆ کردنەوەی خاڵی سنووریی فیشخاپوور.
لەو کۆنگرەیەدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، تورکیا ئامادەیە هەموو هاوکارییەک پێشکەشی عێراق بکات و تەواوی بەشەئاوی عێراق بەربداتەوە.
هەروەها حەیدەر عەبادی پشتیوانی عێراقی بۆ تورکیا دەربڕی لەو قەیرانەی تێی کەوتووە و وتی: ڕێگە نادەن لە خاکی عێراقەوە مەترسی لەسەر خاکی تورکیا دروست بکرێت.
Your Comment