بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، ناوەندی ڕووسیی پێشوازی لە ئاوارەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٢١٦ هەزار و ٧٩٦ ئاوارەی سووری گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان.
لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە زیاتر لە ٣٦٤ هەزار ژن و زیاتر لە ٦٢٠ هەزار منداڵ لە نێو ئاوارەکاندا بوونە. ٦٤ کەس کە پێکهاتوون لە ١٨ ژن و ٣٤ منداڵ لە لوبنان و لە رێڕەوگەی جەدیدە یابووس و دبوسیە گەڕاوەنەتەوە سووریا.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار ئاوارەی سووریی دانیشتووی وڵاتانی دیکە ئارەزووی خۆیان بۆ گەڕانەوە بە سووریا ڕاگەیاندووە.
Your Comment