دادگای فدراڵی عێراق مۆڵەتی یاسایی ڕێکخستنی دەوڵەتی نوێ ڕاگەیاند

دوای تەواو بوونی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان، وتەبیژی دادگای باڵای فدراڵی عێراق سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵبژاردنی سەرۆکی پارلمان، سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لێدوانی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەخبارییە، دادگای باڵای فدراڵی عێراق ڕایگەیاند کە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان مۆڵەتی یاسایی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەست پێ دەکات.

ئەیاز ساموک، وتەبێژی دادگای باڵای فدراڵی عێراق وتی: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان لایەنەکان دوو حەفتە مۆڵەتیان هەیە تانە بدەن و ۱۰ ڕۆژیش مۆڵەت بۆ‌ وڵام دانەوە هەیە، دواتر لێژنەی باڵای هەڵبژاردن ئەنجامەکان بە فەرمی ڕادەگەیەنێت.

ساموک وتی: دوای ئەمە فواد مەسووم، سەرۆک کۆماری عێراق لە لایەنەکان داوا دەکات پارلمانی نوێ پێکبهێنن تاکوو لە ۱٥ ڕۆژ یەکەم کۆبوونەوە بەڕێوە ببەن و لەم کۆبوونەوە گەوهرەترین هاوپەیمانی بە فەرمی ڕابگەیەندرێت.

ئەو زیادی کرد: دوای ئەمە یەک مانگ مۆڵەت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران هەیە. 

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە دوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، سەرۆک کۆماری نوێ بەربژاری گەورەترین هاوپەیمانی پارلمان بۆ سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی دەوڵەت ڕادەسپێرێت. سەرۆک وەزیرانیش ۱٥ ڕۆژ مۆڵەتی هەیە کابینەی نوێ ڕابگەیەنێت و پارلمانیش یەک مانگ مۆڵەتی هەیە دەنگی پێ بدات.

News Code 20925

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =