بۆمبێکی چێندراو کاروانی هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە ئامەدی کردە ئامانج و بەو هۆیەوە۷ کەس کوژران.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئێکسپرێس نیووز، کەمێک پێش ئێستا تەقینەوە لە ڕێگای هاتوچووی هێزە سەربازییەکانی ئەرتەشی تورکیا لە ئامەد روویدا کە ۷ کوژراوی بەدواوە بووە.
هیچ گرووپێک بەرپرسیارێتی ئەم تەقینەوەیەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
بە هۆی تەقینەوەی تیرۆریستی شەوی ڕابردووی ئەنقەرەش ۲۸ کەس کوژران و ۶۱ی دیکەش بریندار کران.
Your Comment