بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە مایک پەمپەئۆ لە میانەی دیدار لە ئاسە ئانی سەنگاپور هیچ بەرنامەیەکی بۆ دیدار لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی نییە.
ئەم بەرپرسیەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاگەندەی کرد: ئێران هیچ کات ئەندامی ڕێککەوتنێکی چەند قۆڵی نەبووە، کەواتە هیچ پلانێک بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران بوونی نییە.
ئەمە لە حالێک دایە کە ترامپ شەوی ڕابردوو بێ ئەوەی ئاماژە بەهەڕەشەکانی خۆی لە ئێران بکات، پاگەندەی کرد بوو کە ئامادەیە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران بێ هیچ مەرجێک دیدار بکات.
Your Comment