بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوسینگەی ڕۆژنامه‌وانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڵاویكرده‌وه كه کۆبونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و حەیدەر عه‌بادی دووشەممە ٣٠ی تەمموزی ٢٠١٨ کە لە بەغدا بەڕێوەچووە و هه‌ردوولا باسیان لە دواین پێشهاتە سیاسیەکانی عێراق کردووە، جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی درێژه‌دان به په‌یوه‌ندی و گفتوگۆ كردوه‌ته‌وه به جۆرێك كاری نیشتمانی هاوبه‌ش پته‌وتر بكرێـت.
ئاماژەی بە ئەوەشکردووە: " حه‌یده‌ر عه‌بادی لە کۆبوونەوەکەدا باسی هه‌وڵه‌كانی سوپای عێراق و پێشمەرگەی کردووە بۆ سەرکەوتن بەسەر داعشدا و جەختیشی لە هەماهەنگی نێوانیان کردوەتەوە لە پێناو دورخستنەوەی هەر کارێکی تیرۆریستی لە عێراق".
ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە دیدارەکە بۆچوونەکانیان لە یەکەوە نزیک بووە سەبارەت بە چارەسەرکرنی ئەو کێشە و گرفتانەی کە ڕووبەڕووی وڵات بوونەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە: گفنتوگۆ کراوە سەبارەت بە قۆناغی داهاتووی عێراق بە ئاراستە پێکهێنانی حکومەتی نوێ، بەشێوەیەک کە لە بەرژەوەندی داخوازییەکانی گەلی عێراق و بنیادنانەوەی ئابوری وڵات‌دا بێت.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەی نوسینگەی ڕۆژنامه‌وانی حه‌یده‌ر عه‌بادی ئەوەش هاتووە، لە دیدارەکەدا باس لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و دابینکردنی هەلی کار بۆ هاوڵاتییان کراوە.
Your Comment