به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، جه‌لال قه‌لعه‌شاخانی، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه له کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری پارێزگای کوردستان وتی: ئه‌مساڵ هه‌وڵ ده‌درێت بێجگه له سنه له شاره‌کانی دیکه‌ش ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ری به‌ڕێوه ببه‌ین.
ئه‌و زیادی کرد: هه‌واڵنێره‌کانی شاره‌کان کێشه‌ی زۆریان هه‌یه وه‌ک ئه‌ندام بوون له خانه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری و پشتیوانی کردن لێیان که ده‌بێت لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری پارێزگاکه ئاوڕ له‌م کێشانه بداته‌وه. چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین که ئه‌مساڵ به‌رنامه‌ی ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ری به دوور له بابه‌ته بێ بایه‌خه‌کان به‌ڕێوه بچێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی گشتی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی کوردستان وتی: یه‌که‌مین خولی فستیڤاڵی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی به‌ڕێوه ده‌چێت و بودجه‌ی پێویستیش بۆ ئه‌م فستیڤاڵه دابین کراوه و له داهاتوویه‌کی نزیک ده‌چێته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه.
قه‌لعه‌شاخانی ئاماژه‌ی دا: به‌شی فستیڤاڵی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی به میوانداری سنه و به‌شی پێشانگاییهکهیشی له نیوه‌ی دووهه‌می ساڵ له هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌و زیادی کرد: به ئه‌و به‌رنامانه‌ی ئه‌نجام بووه ئه‌م فستیڤاڵه که خوله‌کانی داهاتووی هه‌وڵ ده‌درێت له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رێوه بچێت و هه‌موو مێدیا کوردییه‌کان به‌شداری تێدا بکه‌ن.
ئه‌م به‌رپرسه کورده له کۆتایدا جه‌ختی کرد که کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌بێت به زانست و ئه‌زمونی و بوێری و دیقه‌ته‌وه ئه‌نجام بێت، ئه‌مانه‌ش تایبه‌تمه‌ندی هه‌موو ڕۆژنامه‌نووسه دیاره‌کانی جیهانه.
Your Comment