به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌جلسی شۆراین ئیسلامی ئێران نوێنه‌ره‌کان له میانه‌ی نامه و یادداشت ڕه‌خنه‌کانی خۆیان له ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕۆحانی خوێنده‌وه.
نه‌سرۆلا پژمانفه‌ڕ نوێنه‌ری مه‌شهه‌د و ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌رهه‌نگی مه‌جلیس ڕه‌خنه‌ی له وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئێران گرت که پێداچوونه‌وه به مۆڵه‌تی چاپی کتێبی نووسره ئیسڕائیلییه‌کان به ناوه‌ڕۆکی فه‌رهه‌نگی غه‌ره‌بدا بکاته‌وه.
جه‌لال مه‌حموودزاده نوێنه‌ری مه‌هاباد و ۱۵ نوێنه‌ری دیکه له میانه‌ی نامه‌یه‌ک ڕه‌خنه‌ی تووندیان له سه‌رۆک کۆماری ئێران گرت که ئاوڕ له دۆخی سنوورنشینه‌کان و بازاڕچه و ڕێچکه سنوورییه‌کان ناداته‌وه.
جه‌بار کوچه‌کی زاده نوێنه‌ری شاری ڕه‌شت له میانه‌ی یادداشتێک ڕه‌خنه‌ی له وه‌زیری نه‌وت گرت و داوای کرد که وڵامی وه‌رگرتنی فه‌رمانبه‌ری نایاسایی له وه‌زاره‌تخانه‌که‌ی بداته‌وه.
هه‌روه‌ها په‌روانه مافی نوێنه‌ری شاری تاران ڕه‌خنه‌ی تووندی له حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران گرت که جێبه‌جێ کردنی به‌ند و یاساکانی پلانی شه‌شومی په‌ره‌سه‌ندنی وڵات دوا که‌وتووه و که‌مته‌رخه‌من لێی.
Your Comment