بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سومریە نیوز، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەیانییەیەکی سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی دژی تیرۆریستی سوپای ئەو وڵاتە لە پارێزگای نەینەوا دەرکرد.
بە پێی ئەم هەواڵە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیانییەکەی خۆیدا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەو وڵاتە ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاویان دژی تەکفیرییەکانی داعش لە نەینەوا ئەنجام داوە.
بە پێی ڕاگەیاندنی ئەو وەزارەتخانە، ئۆپراسیۆنەکە لە کەنارە ڕۆژهەڵاتیەکانی موسڵ لە پارێزگای نەنیەوا ئەنجام دراوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندووە کە لە ڕەوتی ئەو ئۆپراسیۆنەدا ٨ ئەندامی داعش دەستگیر کراون.
Your Comment