گەشتی ٣٥ هەزار یۆرۆیی پاسەوانی بێن لادن بۆ ئەڵمانیا

پاش بڵاوبوونەوەی پرسی گەڕانەوەی پاسەوانی ئۆسامە بێن لادن لە توونس بۆ ئەڵمانیا، تێچووی گەشتەکەی ٣٥ هەزار یۆرۆ لێکدراوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژنامەی فرانکفۆرتێر ئەڵگماینە لە هەواڵێکی تایبەتیدا ڕایگەیاند کە بۆ گەڕاندنەوەی سامی عەیدوودی پاسەوانی تایبەتیی بە ڕەچەڵەک توونسیی ئۆسامە بێن لادێن بۆ ئەڵمانیا بە گەشتی چارتێر، تێچووی گەشتەکەی ٣٥ هەزار یۆرۆ بەراوەرد کراوە.

بەرپرسێکی پۆلیسی ئەڵمانیا لەوبارەیە بە "فرانکفۆرتێر ئەڵگماینە"ی ڕاگەیاند: بۆ گواستنەوەی سامی لە توونس بۆ ئەڵمانیا دەبێ گەشتێکی بێ موسافیری بۆ تەرخان بدرێت کە نرخی ئەو گەشتە دیاری کراوەیە نزیکەی ٣٥ هەزار یۆرۆ ڕاگەیێندراوە.

پاش گواستنەوەی پاسەوانی تایبەتیی بێن لادن بە توونس هەندێک لە بەرپرسانی ئەڵمانیا خوازیاری گەڕاندنەوەی دووبارەی بو ئەو وڵاتە بوون. ئەوە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا وتووێژێکی جیدی و فەرمی لە نێوان وەزارەتی دەرەوەی دوو وڵاتی توونس و ئەڵمانیا لەو بارەیە ئەنجام نەدراوە.

لە لایەکی دیکە ئەنجێلا مێرکێل ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا سەبارەت بەو بابەتە جەختی کرد کە پرێنسیپەگەلی یاسایی بەو جۆرە کە دروستە، جێبەجێ بکرێت.

شایانی باسە کە پارێزەری پێشووی سەرکردەی گرووپی ئەلقاعیدە کە ناوی ئەو بە پێی یاساگەلی ئەڵمانیا تەنیا سامی. ئەی (Sami A) ڕاگەیێندراوە بە نیشتەجێتی لە ئۆردووگای گرووپی ئەلقاعیده لە ئەفغانستان لە نێوان ساڵانی ١٩٩٩ و ٢٠٠٠ تۆمەتبار کراوە.

ناوبراو وێرای ڕەت کردنەوەی ئەو تۆمەتانە، ئیدعای کردووە کە لەو کاتەدا لە کراچی سەرقالی خوێندن بووە.

News Code 20447

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =