بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سوومریە نیوز، بە سەدان خەڵکی ناڕازی عێراق لە مەیدانی تەحریر لە بەغدا کۆبوونەوە و دژی نەبوونی خزەتگوزاری خۆپیشاندانیان کرد.
هێزە ئەمنییەکانی عێراقیش بە بەشداری شوێنی کۆبوونەوەی خۆپیشاندانەکان هەموو ڕێوشوێنێکیان بۆ بەر گرتن لە ئاژاوەگێڕی گرتە بەر.
هەروەها دەیان کەس لە خەڵکی عێراق لە ناوەندی شاری کەربەلا کۆ بوونەوە و شەقامە سەرەکییەکانی ئەم شارەیان داخست.
ئەوان بە بەڕێوە بردنی خۆپیشاندان لە ناوەندی پارێزگای کەربەلا ناڕەزایەتی خۆیان لە دۆخی ژیانی خۆیان دەر بڕی.
ژمارەیەک لە پارێزگاکان و ناوچە جیاوازەکانی عێراق لە میانەی چەند ڕۆژی ڕابردوو خۆپیشاندانی تێدا کرا، خەڵکی باشووری عێراق لە نەبوونی ئاو، کارەبا و بێکاری ناڕازین.
Your Comment