بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەڵبژاردن بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی توركیا بەڕێوەچوو، بیناڵی یڵدرم توانی لە ناو پێنج كاندید-دا سەركەوتن بۆ ئەو پۆستە بەدەستبهێنێت.
یڵدرم كاندیدی ئاكپارتی بوو لە بازنەی ئیزمیر لە هەڵبژاردنی ۲۴ی مانگی حوزەیراندا و ئەمڕۆش توانی ۳۳۵ دەنگی پەرلەمانتاران بەدەست بهێنێت و ببێتە سەرۆكی پەرلەمانی توركیا.
۲۴ی مانگی رابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی توركیا و سەرۆكایەتی كۆماری توركیا بەڕێوەچوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان توانی ببێتە سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە.
Your Comment