به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر له ئێن ئاڕ تی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ داعش هێرشی کردە سەر هێزە عێراقییەکان لە گەڕەکی حەیتەنەک لە قەزای دوبز.
لەو هێرشەدا چوار پۆلیسی فیدڕاڵی و دوو پاسەوانی بۆری نەوت کوژراون، هەروەها چەند کەسێک لە پۆلیسی فیدڕاڵی لەلایەن داعشەوە بە دیل گیراون.
ماوەیەکه چەکدارانی داعش جموجوڵیان دەستپێکردووەتەوە، جگە لەوەش چەند هەفتەیەکە ڕێگای نێوان کەرکووک – بەغداد کراوەتە ئامانجی هێرش و فڕاندنی هاووڵاتییانی مەدەنی و زۆرینەشیان لەلایەن داعشەوە ئەنجامدەدرێن.
هێزە عێراقییەکانیش بۆ ئەو مەبەستە ئۆپراسیۆنێکیان لە سنورەکانی کەرکووک و سەلاحەدین و دیالە دەستپێکردووە.
Your Comment