بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فاکس نیوز، درێژترین مانگ گیران سەدەی بیست و یەکەم لە ٥ ی گەلاوێژ واتا ٢٧ ی جوولایی ئەمساڵ دەبینرێت.
خسووفی تەواو کاتێک ڕوو دەدات کە سێبەری زەوی بەتواوەتی دەکەوێتە سەر مانگ. خسووفی ٥ ی گەلاوێژیش نزیک بە یەک کاتژمێر و ٤٣ خولەک دەخایێنێت. ئاڵبەت دانیشتووانی ئەمریکا ناتوانن ئەو ڕووداوە بێ وێنەیە ببینن. درێژترین خسووفی سەدەی بیست و یەکەم بە تەاووەتی لە ئەورووپا، ئەفریقا، ئاسیا و ئۆسترالیا و بەشێک لە ئەمریکا دەبینرێت.
بەوتەی لێکۆڵەران درێژترین مانگ گیران یەک کاتژمێر و ٤٧ خولەک دەخایێنێت. درێژترین خسووفی تەواوی سەدەی بیستەم لە ١٦ ی جوولای ٢٠٠٠ی زایینی ڕووی دا و یەک کاتژمێر و ٤٦.٤ خولەکی خایاند.
Your Comment