بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو پیشانگایە بە ئامادەبوونی حسێن خۆش ئیقباڵ جێگری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری کوردستان، زارعی فەرمانداری سنە و تاقمێکی دیکە لە بەرپرسان و چینە جۆراوجۆرەکانی خەڵکی کوردستان کرایەوە.
بەرپرسی کرانەوەی ئەو پیشانگایە لە ڕێوڕەسمی کرانەوەیدا، ڕایگەیاند: پیشانگای پسپۆریی پیشەگەلی دەستی لە ٣٥ ژوور و بە ئامادەبووانی هونەرمەندانی ٢٢ پارێزگای وڵات کراوەتەوە.
تۆفیق شەریعەتی وتیشی: هونەرمەندانی گوندە جیهانییەکانی پیشەی دەستیی کلپورگانی سیستان و بەلووچستان و ٥ شاری جیهانیی پیشەی دەستی کە بریتین لە مەریوان، تەورێز، ئیسفەهان، لالەجین و سیرجان بەشێکن لە میوانان و هونەرمەندانی بەشداربووی ئەم پیشانگایە.
ناوبراو بە ئاماژە بە هەوڵەکان لە پێناو بانگهێشتی تەواو گەلان و فەرهەنگە جۆراوجۆرەکانی وڵات بۆ بەشداری لە پیشانگای پسپۆریی پیشەگەلی دەستیی سێهەمین مێهرەجانی فەرهەنگ و هونەری گەلانی ئێرانی، ڕاشیگەیاند: هونەرمەندانی کوردستانی لە قەوارەی ١٢ ژوور لەو پیشانگایەدا بەرهەمەکانی خۆیان ئاراستە دەکەن.
Your Comment