سەرکەوتنی ئەردۆغان لە ڕاپرسی ئانلاینی هەڵبژاردنی تورکیا

ئەنجامی ڕاپرسیەکی ئانلاین سەبارەت بە هەڵبژاردنی تورکیا باس لە سەرکەوتنی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەم ڕاپرسییەدا کە لە لایەن ناوەندێکەوە بە ناوی دیجیتاڵ سندۆق ئەنجام بووە ئەردۆغان بە بەدەست هێنانی ٥٢.٣ لە سەدی دەنگەکان لە پێشەوەیە و پاش ئەو موحەڕەم ئینجە بەربژێری پارتی کۆماریخوازی گەلان بە بەدست هێنانی ٣٥.٤ لە سەدی دەنگەکان لە پلەی دووهەمە.

لە درێژەدا سەلاحەدین دەمیرتاش بەربژێری پارتی دیمۆکراتیکی گەلانیش ٣.٤ لە سەدی دەنگەنای بەدەست هێناوە و مارال ئاکسنریش ٦.٧ لە سەدی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە یەک ملیۆن و ١٥٦ هەزار و ١٧٦ کەس لە ئەم ڕاپرسییە بەشداریان کردووە.

هەڵبژاردنی پێش وەختی سەرۆک کۆماری تورکیا و هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە سەرەلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەوە دەستی پێکردووە و هەر چەند بڕێک لە ڕاپرسییەکان باس لە سەرکەوتنی ئەردۆغان دەکات بەڵام زۆربەی کارناسان پێیان وایە کە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا دەچێتە خولی دووهەم.

News Code 19747

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =