AP ١٣٩٧ پووشپەڕ ٣ ١١:٢٢

لە لایەن یەمەنییەکانەوە؛

تێکشکانی ٣٣٢ ئۆتۆمبیلی سەربازی دوژمن لە ماوەی ٣ هەفتەدا

 تێکشکانی ٣٣٢ ئۆتۆمبیلی سەربازی دوژمن لە ماوەی ٣ هەفتەدا

سەرچاوە یەمەنییەکان لە تێکشاندنی ئۆتۆمبیلی سەربازی دوژمن لە ماوەی ٣ هەفتە شەڕدا لە لای ڕۆژاوای ئەو وڵاتە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مسیرە، سوپا و کومیتەی خەڵکییەکانی یەمەن لە ماوەی ٣ هەفتە شەڕدا لە لای ڕۆژاوای یەمەن توانیان پاپۆڕێک و ٣٣١ ئۆتۆمبیلی سەربازی لەناو ببەن و زیاتر لە ١٣٠٠ کەس بکوژن و بریندار بکەن. لە ئەم ماوەدا ١٢ مووشەکی باڵستیک هاوێژراوە و ٦ ئۆپراسیۆنی فڕۆکەیی ئەنجام دراوە.

هەروەها لە ١٣ جوونی ئەمساڵ پاپۆڕێکی شەڕی ئیمارات لە کەنارەکانی پارێزگای حەدیدە تێکشکا و ئەو کەسانەش کە تێیدا بوون کوژران و بریندار بوون.

مسیرە ڕاپۆرتی دا: هەر ئەو جۆرە کە عەبدولمەلیک حوسی ڕایگەیاندووە؛ هێزە داگیرکارەکان لە گەنکاوی نوێ گیریان کردووە و سوپا و کومیتە خەڵکییەکان لە گۆڕەپاندا سەرکەوتوون و شەڕ مێدیایی پووچەڵ کراوەتەوە.

News ID 19741

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha