بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، ڤیلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە میانەی کۆبوونەوەی شانگهای ڕایگەیاند کە دەرچوونی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران، ناسەقامگیریی دۆخەکەی بە دواوە دەبێت.
ناوبراو جەختیشی کرد کە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، جوداییخوازی و ڕادیکاڵیزم لە ٣ ساڵی داهاتوودا لە یەکەمایەتییەکانی ڕێکخراوی شانگهای دەبێت و هەر ئەو پرسە ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ مانۆرگەلی هاوبەش، ئۆپەراسیۆنگەلی دژە تیرۆریزم و دانوستان کردنی زیاتری ئەزموون و زانیارییە ئۆپەراسیۆنییەکان.
پووتین لە درێژەدا ڕوانییە داپەڕە کۆگرەکانی دەوڵەتی دیمەشق لە بابەتی بەڵینەکانی و ڕایگەیاند: بەرپرسانی سووری پێشوازیان کردووە لە گفتوگۆی سیاسی، کەواتە لەوە بە دوا هەموو شتەکان دەروەستی بە بەرهەڵستکارانەوە هەیە.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا بیریشی هێنایەوە کە دیمەشق پێشنیارگەلێکی سەبارەت بە پێکهاتەی ئەندامانی کۆمیتەی یاسای بنەڕەتی کە ئەرکی ئامادەکاریی دەستووری نوێی سووریایان لە ئەستۆیە، ئاراستە کردووە.
Your Comment