بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە زەر نیووز، شەڕڤان ده‌روێش وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی بە سه‌فه‌ری شاندێکی ئه‌مریکی بۆ مه‌نبه‌ج کرد و وتی: لەو دیدارەدا پێمان ڕاگەیاندن کە شاری مەنبەج له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی و مه‌ده‌نیی مه‌نبه‌جه‌وه ئیداره ده‌کرێت و دەرگاکانی ئه‌نجومه‌نی ئێمه به ڕووی هه‌ر که‌سێک که بیه‌وێت ببێته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی و مه‌ده‌نیی مه‌نبه‌ج کراوه‌یه. هه‌ر که‌س که بیه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌که‌ی و یان پشکێکی له ئیداره‌ی شاره‌که ببێت، ئێمه پێشوازی لێده‌که‌ین.
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه: له‌و باره‌وه هه‌ر جۆره مه‌رج یان له‌مپه‌رێک دیاری ناکه‌ین به‌ڵام دژی هەر جۆرە دەستێوەردانێکی بیانی له مهنبهجین. دۆخی عه‌فرین و ئه‌عزاز که له کۆنتڕۆڵی سوپای تورکیایه ڕوون و ئاشکرایه، ئێمه نامانه‌وێت شڵه‌ژاوی ئه‌وێ بچێته مه‌نبه‌جیش.
Your Comment