ئازادی قودس ئارمانی پیرۆزی نەتەوەی ئێران و تەواوی موسڵمانانە

سەرۆک کۆماری ئێران بە بانگهێشتی خەڵک بۆ بەشداری بەربڵاو لە رێوڕەسمی ڕۆژی قودس، وتی: ڕۆژی قودس ڕۆژێکی مێژووی و کاتی دەنگ هەڵبڕین دژی ستەمکاران و پاڵپشتی لە ستەملێکراوەکانەی فەلەستینە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران، لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانی قودس، بە دەرکردنی پەیامێک بە نەتەوەی ئێران بە ئاماژە بە ئەوەی کە خەڵکی ئێران هەموو ساڵێک لە رێپێوانی گەورەی ئەو ڕۆژە بەشداری کردوو ئاشكرای کرد: ڕۆژی قودسی ئەمساڵ، تایبەتمەندی تایبەتی هەیە؛ ئەمساڵ جگە لە ئەوەی کە هەفتادەیم ساڵڕۆژی داگیر کرانی فەلەستینە، دەبینین کە بەیتولموقەدەس، شوێنی پیرۆزی تەواوی موسڵمانان بە پێچەوانەی تەواوی یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان لە لایەن ئەمریکاوە وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنی ناسراوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمساڵ هەروەها ستەم و جەنایەتی زیاتر لە سەر خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین و بە تایەبتی دانیشوانی غەزە دەبینین هەر بۆیە داوا لە خەڵکی ئێران دەکەین لە ڕێپێوانی گەورەی ڕۆژی قودس بەشداری بکەن و ئەو پەیامە بگەیێننە ڕژێمی ستەمکاری زایۆنی کە فەلەستین و قودسی شەریفیان فەرامۆش نەکردووە و ئازادی قودس هەروا ئارمانی پیرۆزی نەتەوەی ئێران و تەواوی موسڵمانانە.

News Code 19344

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =