ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی - محه‌مه‌د فاتمی زاده: هه‌ڵبژاردنی پارلمانی عێراق له حاڵێکدا ته‌واو بوو که لیستی سائیرون زیاترین کورسی به ده‌ست هێنا و فه‌تح به سه‌رۆکایه‌تی هادی عماری بووه دووهه‌م و نه‌سر به سه‌رۆکایه‌تی عه‌بادی بووه سێهه‌م.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن و چۆنیه‌تی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی داهاتوو و گۆڕانکارییه‌کان له‌گه‌ڵ جه‌عه‌فر موسوی ئه‌ندامی باڵای لیستی سائیرون گفتوگۆمان کردووه که پێشکه‌ش ده‌کرێت:
* سه‌ره‌تا پێمان بڵێن که هۆکاری سه‌رکه‌وتنی لیستی سائیرون له هه‌ڵبژاردنی پارلمانی عێراق چی بوو، چۆن بوو سه‌رکه‌وتن؟
لیستی سائیرون به هۆی به‌رنامه‌کانی بوو که سه‌رکه‌وت چون به‌رنامه‌کانی ئێمه هیچ جۆره تایفهگهرییهکی تێدا نه‌بوو، هه‌موو گرووپ و سیاسی و مه‌زهه‌به‌کانی عێراق له‌م لیسته‌دا به‌شدار بوون.
یه‌که‌م ئامانجی لیستی سائیرون ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵ و هه‌روه‌ها کاروباری ده‌وڵه‌تییه و بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ش پێویستمان به پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی به‌هێزی نیشتمانی و چالاک هه‌یه که بتوانێت ئه‌رکه‌کان به باشی و له کاتی خۆیدا جێبه‌جێ بکات.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و خزمه‌تگوزاری به خه‌ڵک ده‌بێت له تیکنۆکراتهکان و که‌سانی لێهاتوو که‌ڵک ببه‌ین و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵک ده‌نگ به ئێمه بده‌ن و بێنه پای سه‌ندووقه‌کان، هه‌روه‌ها یه‌کێکی دیکه له هۆکاره‌کانی سه‌رکه‌وتنی ئێمه خودی موقته‌دا سه‌در و پێگه‌ی ئه‌م که‌سایه‌تییه له ناو خه‌ڵکی عێراقه.
* پلان و به‌رنامه‌ی سه‌ره‌کی لیستی سائیرون له ده‌وڵه‌تی داهاتوودا چییه؟ چ بابه‌تێک ده‌بێته یه‌که‌مایه‌تی ئێوه له ده‌وڵه‌تی داهاتوو؟
یه‌که‌مایه‌تی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، کردنه‌وه و ئازاد کردنی فه‌وزای سیاسی له به‌رانبه‌ر هه‌موو وڵاتانی جیهاندا به تایبه‌ت وڵاتانی دراوسێ و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ هه‌موویان په‌یوه‌ندی هاوته‌ریب و یه‌کسان دروست بکه‌ین و به پێی به‌رژوه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی عێراق هه‌نگاویان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبگرین.
هه‌روه‌ها عێراق نایه‌وێت به‌ره‌و جه‌مسه‌ره تایبه‌ته‌کانی ناوچه‌که بڕوات چون عێراق ئاستی کێشانی ئه‌م دۆخیه نییه و بۆ دژایه‌تی کرندی وڵاتێک ناچێت له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌کی تایبه‌تی دیکه‌دا ئیش و کار بکات.
ئه‌مه به ڕوونی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێمه‌یه به‌ڵام له ڕووی ناوخۆییه‌وه شه‌ڕی دژ به گه‌نده‌ڵکاران و ئاماده کردنی خزمه‌ت کردن به خه‌ڵکی عێراق له ڕێگه‌ی ده‌وڵه‌تێکی به‌هێز که بتوانێت هه‌موو قه‌یرانه‌کان چاره‌سه‌ر بکات، یه‌که‌مایه‌تی ئێمه‌یه.
* له میانه‌ی ڕۆژانی پێشوو بڕێک مێدیا له خراپ بوونی په‌یوه‌ندی نێوان لیستی سائیرون و ئێران هه‌واڵیان داوه، ئایا ئه‌مه ڕاسته؟
هه‌روه‌ک ده‌زانن لیستی سائیرون و سه‌ید موقته‌دا سه‌در به ده‌یان جار ڕایانگه‌یاندووه که ئێمه په‌یوه‌ندی باشمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه و ئێران ئه‌و وڵاته‌یه که ڕێزی لیده‌گرین.
لیستی سائیرون به سه‌رۆکایه‌تی سه‌در له سه‌ر ئه‌م بڕوایه ئه‌مریکا وڵاتێکی داگیرکه‌ره و به هیچ له‌ونێک نابێت له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته داگیرکاره دانوستان بکرێت.
* داهاتووی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کانی عێراق دوای هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی چۆن ده‌بێت؟
گومانی تێدا نییه که په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌بێت باشتر بکرێت و کراوه‌یی سیاسی ڕوو بدات و ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ش به ڕێز گرتن له سه‌روه‌ری ده‌سه‌ڵات و دووری کردن له توندڕه‌وییه‌کان دێته ئارا.
هه‌روه‌ها وه‌ک چۆن عێراق له کاروباری وڵاتانی عه‌ره‌بی دیکه ده‌ستێوه‌ردان ناکات، هیچ وڵاتێکی عه‌ره‌بیش نابێت له کاروباری ناوخۆی عێراق ده‌ستێوه‌ردان بکات.
کرانه‌وه‌ی سیاسی به‌م مانا نییه که کلیلی وڵات به لایه‌نه بیانی و عه‌ره‌بییه‌کان بدرێت. له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین که ده‌بێت هه‌موو چالاکییه سیاسییه‌کان به پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق بێت و دواجار له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی جیهان بێجگه له ڕژیمی زایۆنی نه‌بێت په‌یوه‌ندی هاوته‌ریب و یه‌کسانیان له‌گه‌ڵ دروست ده‌که‌ین.
* ڕۆڵی مه‌رجه‌عیه‌ت و ئایه‌توڵا سیستانی له به‌ڕێوه چوونی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چۆن لێک ده‌ده‌نه‌وه؟
له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌م که مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای عێراق ڕۆڵی زۆر و گه‌وره‌ی له ڕێنوێنی کردنی ده‌نگده‌ران هه‌بوو و هه‌ڵبژاردنی به مافی شارۆمه‌ندان ده‌زانی به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌نگ ده‌ده‌ن ده‌بێت هێشتا که‌سێکی ساڵح و شایه‌سته هه‌ڵبژێرن.
ئه‌وان وانه‌یه‌کیان به ده‌نگده‌ران فێر کردووه که به دوور له ههستگهرایی عه‌شایری و فیرقهگهراییه. ئه‌و خه‌ڵکی عێراقی هان دا تاکوو ده‌نگ به که‌سێک بده‌ن که ئه‌سڵه‌حه بێ ئه‌وه‌ی بیر له تایفه‌گه‌رایی بکه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش نیشان ده‌دات که عێراق توانی تایفه‌گه‌ری نه‌ماوه.
Your Comment