بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دوازدەهەمین ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، ژمارەیەک لە خوێندکارانی ئێران لە حوسەینیەی ئیرشاد چاویان بە ئایەتوڵڵا خامنەیی کەوت.
له‌م دیداره‌دا ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ڕۆحی گه‌نجیی، هه‌ستی کاریگه‌ر بوون، ئه‌نگێزه‌ی ئیمانی و ئارمانجی ڕه‌وتی خوێندکارییه و داخوازگهرایانهی به مایه‌ی هیوا به داهاتوو وه‌سف کرد و جه‌ختیان کرده سه‌ر شۆڕشی بوون، شۆڕشی مانه‌وه و شۆڕشی کارکردن و ئه‌وه‌شیان دووپات کرده‌وه که ده‌بێ به له‌به‌رچاوگرتنی ده‌فرایه‌تی و ئیمکاناتی وڵات، به‌ره‌وپێش چوونی پڕله شانازی به‌ره‌و ئارمانجه‌کان به هه‌موو هێزه‌وه درێژه پێبده‌ین.
جه‌ختیشیان کرد: یه‌کێک له ده‌ستپێکه پێویسته‌کان بۆ هاتنه دی ئاواته‌کان، ئاماده‌بوونی گه‌نجانی بزۆزه له گۆڕه‌پانه‌که‌دا و فیکر و هه‌وڵی ئه‌وان بۆ نه‌هێشتنی کێشه‌کان.
ئاماژه‌شیان دا که دوژمنان و بیانییه‌کان و هه‌ندێ ده‌ستوپه‌یوه‌ندی ناوخۆیی باس له بێ هیوایی له زانکۆکان ده‌که‌ن که ده‌بێ شێوازی بیرکردهوهیان چاک بکه‌نه‌وه.
Your Comment