AP ١٣٩٧ گوڵان ١٩ ٢٠:٣٢

کاردانەوەی بەغدا بە کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام

کاردانەوەی بەغدا بە کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنە ناڤۆکیەکەی لەگەڵ ئێران، پەلەیە و حساب بۆ نەکراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی دەرەوە بە بایەخەوە چاودێری پەرەسەندنە مەترسیدارەکانی ئەم دواییە دەکات، سەبارەت بە بڕیارەکەی ترەمپ و کشانەوە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە کە بڕیارەکەی ئەمریکا پەلە و حساب بۆ نەکراوە لە بەرژەوەندی زیاتربوونی ئاڵۆزییەکانە.

داواشی لە سەرجەم لایەنەکان کرد هەوڵەکانی خۆیان چڕبکەنەوە بۆ دوورخستنەوەی مەترسییە چاوەڕوانکراوەکانی بڕیارەکە.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا نیگەرانی حکومەتی عێراقی نیشاندراوە سەبارەت بەو بڕیارەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا.

هەروەها بەغدا ستایشی هەڵوێستی دەوڵەتانی دیکەی جیهانی کردووە بۆ مانەوە لە ڕێککەوتنەکەدا.

News ID 18683

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha