وەڵامی پەشیمان‌کەرەوە بە ئەمریکا دەدەینەوە

سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی وتی: ئێران هیچ بەڵێنێکی نییە بۆ چوونەوە سەر پێگەی ڕابردووی لە پرسی ناڤۆکیدا. بە هاوڕیزیی نیشتمانی وەڵامی پەشیمان‌کەرەوە بە ئەمریکا و زایۆنیزم دەدەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی لە وتەدانی پێش دەسپێکی دانیشتنی فەرمیی ئەمڕۆی مەجلیس، بە ئاماژە بە لێدوانەکانی شەوی ڕابردووی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ دەرچوون لە بەرجام، ڕایگەیاند: هەڵوێستەکانی ترامپ لە ماوەی سەرۆک کۆمارێتی نیشانی داوە کە گەلی ئەمریکا یەخسیری کەسێکی خۆویست و نەزان بوونە.

ڕاشیگەیاند: سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە داپەڕەکانی تا ئێستا و دەرچوونی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ڕێخۆشکەر بووە بۆ پەرەسەندنی نامتمانەیی جیهانی هەمبەر بە بەڵینەکانی ئەو وڵاتە؛ لە بەرامبەردا گەلی ئێران سەلماندوویەتی کە لە پرسەکاندا سەرەتا رێگەی گفتوگۆ و چارسەرییان لە رێگەی سیاسییەوە دەگرێتە بەر.

لاریجانی لە درێژەدا وتی: ئێران دوای دانوستانگەلێکی دوورودرێژ، ڕێککەوتنێکی قبووڵ کرد کرد کە لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پشت‌ڕاست کرابووەوە. بەڵام سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ڕووهەڵمالراوی ئێران بەوە تۆمەتبار دەکات کە بە رێگەی چەکی ئەتۆمیدا دەڕوات و ئاسایشی جیهان تێک‌دەدات. ئەوە کەسێک دەیڵێت کە دەیان هەزار چەک و کڵاوەی ئەتۆمیی بەرهەم هێناوە.

سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی بە ئاماژە بەوەی کە تا چەند حەوتە ڕادەوەستین بۆ ئەوەی جیهان لە بابەتی تاقیکردنەوەی تەواو رێگە ئاشتیخوازانەکان لە لایەن ئێرانەوە یەکلا بێتەوە، وتیشی: ئەورووپا دەبێ بیسەلمێنێت کە لایەنێکی کاریگەرە لە چارەسەریی پرسەکاندا.

ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە بە پاڵپشتیی ڕژیمی زایۆنی لەو بڕیارەی ئەمریکا و هەڵوێستی ژیرانەی سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی وڵات بۆ نەگرتنەبەری هەڵوێستی تۆڵەئەستێنانە و پێدانی دەرفەتی چەند حەوتەیی بە ئەورووپییەکان و لایەنەکانی بەرجام لە پێناو پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ڕاشیگەیاند: هەڵبەت بە پێی هەڵوێستی ساڵانی دووری ئەورووپا، ناکرێ زۆر بڕوا بە لێدوانە سەرەتاییەکانی ئەورووپا بۆ ڕاگرتنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بکەین، بەڵام بەوەشەوە بۆ تاقی کردنەوەی ڕاست‌بێژیی هەموو لایەنەکان چەند حەوتە دەرفەتیان دەدەینێ.

لاریجانی جەختی کرد: ئێران هیچ بەڵێنێکی نییە بۆ چوونەوە سەر پێگەی ڕابردووی لە پرسی ناڤۆکیدا، بەوەشەوە پێویستە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی تەواو ئامادەی دەست‌پێکردنەوەی هەموو ڕەهەندەکانی چالاکیی ناڤۆکیی هەبێت و پاش ئەنجامی دانوستانەکانی وەزارەتی دەرەوە لە گەڵ ئەورووپا، بە پێی یاسای هەنگاوی بەرامبەر، هەوڵ بدات.

سەرۆکی مەجلیس بە داکۆکی لە هاودەنگی و هاوڕیزیی تەواو ڕەوت و هێزە سیاسییەکانی ناوخۆ لە پێناو وەڵامدانەوە بە سەرەڕۆیی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی، خوازیاری کۆتایی هێنان بە پەرتەوازەیی و ڕای جیاواز لە بەرامبەر دوژمنانی چاوچنووک و بێ ئەخلاق بوو.

ناوبراو لە کۆتاییشدا بە ئاماژە بە هاوسەنگ‌کردنەوەی چاوەروانییەکان لە گەڵ هەلومەرجی ئێستا، جەختیشی کرد: پێویستە کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەکیی مەجلیس لە ماوەی ٢ تا ٣ حەوتەی داهاتوو، بەردەوام پەیجۆری دانوستانەکانی وەزارەتی دەرەوە لە گەڵ ئەورووپا بێت و دوای چاوەدێرییە پێویستەکان، ئەنجامەکان بۆ بڕیاردانی کۆتایی بە گوێی مەجلیس بگەیێنن.

News Code 18670

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =