قازانجی چوونە دەرەوە لە بەرجام تەنیا دەگاتە ئێران

وەزیری دەرەوەی بریتانیا بە بیانووی پاراستنی بەرجام پاگەندەی کرد ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕێگایەکە بۆ ڕاگرتنی هەڵسوکەوتی دوژمنانەی ئێران لە ناوچەکە و چوونە دەرەوە لە بەرجام بە واتای وێڵ کردنی ئێران لە تەواوی یاسا و ڕێساکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بوریس جانسۆن وەزیری دەرەوەی بریتانیا کە بۆ سەفەرێکی ٢ ڕۆژی سەردانی واشنتۆنی کردووە لە یادداشتێکدا کە لە نیۆیۆرک تایمز بڵاو کرایەوە، سەبارەت بە پاشهاتەکانی چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران هۆشداریی دا.

ئاڵبەت ناوبراو لە ڕوانگەی خۆیەوە باسی لە سەر پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە کرد و پاگەندەی کرد: بەرجام خاڵی لاوازی هەیە بەڵام زیانەکانی لە ڕێگاکانی تری بەرگری لە ئێران بۆ گەیشتن بە چەکی ناڤۆکی کەمترە. دڵنیام کە ئەو خاڵە لاوازییانە چارەسەر دەبن.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر مایک پمپئو وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی دەنگ دان بە خۆی لە کۆنگرە دانی بە ئەو ڕاستیەدا ناوە کە ئێران هەرگیز بە دوای چەکی ناڤۆکییەوە نەبووە.

جانسۆن لە بەشێک لە یادداشتەکەیدا نووسی: من هیچ خاڵێک لە شکانی یاسا و ڕێسکان کە بۆ بەرنامەی ناڤۆکی ئێران دامانناوە، نابینم و ئەوە تەنیا ئێرانە کە لە ئەو باسە قازانج دەبات.

ناوبراو لە درێژەدا پاگەندەی کرد: بە ئەم حەسێبە باشتر وایر بە سەرەنجی زیاترەوە ڕێککەوتنی ناڤۆکی چاوەدێری بکەین و هاوکات بە هاوکارییەوە هەڵسوکەوتی دوژمنانەی ئێران لە ناوچەکە کۆنترۆڵ بکەین.

جانسۆن لە درێژەی پاگەندەکانی خۆی وتی: چاو لە پێکدادانەکانی ئەمڕۆی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بکەن و ئیمکانی کێبڕکێی ناڤۆکی کە ئێران بە هەوڵ بۆ چێ کردنی بۆمب دەستپێکەری بێت زیاد بکەن بە هەموویان. ئەمە هەر ئەو شانۆیەیە کە بەرجام بەری پێدەگرێت.

وەزیری دەرەوەی بریتانیا لە بەشی کۆتایی یادداشتەکەیدا بە ئاماژە بە دانوستانی ٣ وڵاتی لایەنی بەرجام واتا فەڕەنسا، بریتانیا و ئەڵمانیا نووسی: ئێمە دڵەڕاوکێی هاوبەشمان لە سەرجام هەیە و زۆر نزیک بووینەتەوە بە خاڵی وەڵام دان بە نیگەرانییەکانی دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە بەرجام و پتەو کردنەوەی پێوەندییە سەرووی ئاتلانتیکییەکان. لە ئەم دۆخە هەستیارەدا، چوونە دەرەوە لە بەرجام و نەمانی سنوورەکان لە سەر ئێرانەوە، کارێکی هەڵە دەبێت.

ناوبراو لە کۆتاییدا پاگەندەی کرد: پاراستنی سنوورەکانی بەرجام کە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران سەپێندراوە دەبێتە هۆی ڕاگرتنی هەڵسوکەوتە هێرشکارانەکانی ئەو وڵاتە لە ئاستی ناوچەکە. لە ئەو بابەتە دڵنیام کە هەر جۆرە جێگرەوەیەک ئەگەری هەیە خراپتر لە رێککەوتنی ئێستا بێت.

News Code 18600

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =