بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەیدەر عەبادی سەرۆکی ھاوپەیمانی (نەسر) لەرێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە گەیشتە ھەرێمی کوردستان و لەتەلاری گراندملنیۆمیش ئامادەی رێورەسمی ناساندنی کاندیدەکانی سەر بەحزبەکەی بوو کە ژمارەیان (٩) کاندیدە.
بڕیاریشە ئەمڕۆ بۆ ھەمان مەبەست سەردانی ھەولێر بکات کە ژمارەی کاندیدەکانی حزبەکەی لەو شارە ١٠ کاندیدن.
لەمیانەی رێورەسمەکەدا و لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا عەبادی وتی:"داعش وێرانکاریی لەعێراق دروستکردو دەبێت بەیەکەوە ھەموو عێراق ئاوەدان بکەینەوە، بۆیە سەرکەوتنی دووەم بە ئاوەدانکردنەوەی عێراق دێتە دی کە ھەموو عێراق ییەکان لێی سوودمەندبن بە عەرەب و کورد و تەواوی نەتەوەکانی ترەوە".
وتیشی:"دەوڵەتی عێراق کۆتایی بە جیاوازی ھێناوە لەنێوان ھاووڵاتیانی کورد و عەرەب و جەخت لەوە دەکەینەوە کە ھەموو ھاووڵاتیان بە کوردو عەرەب و شیعەو سوونەوە یەک مافیان ھەبێت لای حکومەت".
Your Comment