بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، ستفان دی میستۆرا نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سووریا سەبارەت بە هەلقۆستنەوەی داعش لە هەلومەرجی قەیراناویی سووریا و دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی هۆشداری دا و داوای لە دەوڵەتی سووریا کرد کە بگەڕێتەوە بۆ سەر میزی دانوستان.
ناوبراو جەختی کرد: ئەو مەترسییە لە ئارادایە کە داعش دۆخەکە بۆ خۆی بقۆزێتەوە و جموجۆڵەکانی دەست پێ بکاتەوە و دیسان شایەدی دەست پێکردنەوەی شەڕی سەرشەقام بین.
نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سووریا ڕاشیگەیاند: گەڕانەوە بۆ سەر میزی دانوستان لە قازانجی دەوڵەتی سووریایە، بە تایبەت لە ئیستادا کە لایان وایە بەهێز بوونەتەوە.
دی میستۆرا وتیشی کە ئەرکی سێ وڵاتی دەستەبەرکاری ڕووسیا، ئێران و تورکیا کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان لە سووریایە.
ناوبراو لە ئەنجام دانی گفتوگۆکان بۆ دۆزینەوەی رێکاری سیاسی و هەوڵەکان لەو بوارەدا لە لایەن ئەوەوە، هەواڵی دا.
Your Comment