بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی وەرزش و لاوانی کوردستان، یەکەمین ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی تازە لاوانی ئێران بۆ بەشداری لە کێبڕکێیە ئاسیاییەکانی 2018ی ئۆردۆن لە ڕۆژی سێشەممە چوارەمی گوڵانەوە لە تاران دەست پێدەکات.
پارسا موحەممەدی، نیما عارف پەنا و مەتین خزری سێ هەندباڵیستی داهاتووداری کورد بە ڕای کادیری تەکنیکی فیدراسیۆن بانگهێشتی ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران کران.
ناسر سەلیمی سەر ڕاهێنەری، ڕەسووڵ کەشانی و مەهدی فەراهانی ڕاهێنەری تەکنیکی و تاکتیکی هەڵبژاردەی نەتەوەییان لە ئەستۆدایە.
یەکەمین ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی تازە لاوانی وڵات لە ڕۆژانی چوارەم تا نۆهەمی گوڵان لە هۆڵی هەندباڵی فیدراسیۆن بەڕێوە دەچێت.
Your Comment