ئەردۆغان لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا یەکدەنگە

سەرۆکی حزبی موئتەلەفەی ئیسلامی کوردستان هێرشی داگیرکاری تورکیای لە عەفرین بە توندی ئیدانە کرد و وتی: ئەردۆغان لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا یەکدەنگە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، جەلیل مەهدی عێراقی، سەرۆکی حزبی موئتەلەفەی ئیسلامی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکی شاری سنە وتی: خەڵکی کوردستان شانازی دەکەن بەاەی موسوڵمانن.

ئەو زیادی کرد: خەڵکی کورد بە هەموو توانی خۆیەوە لە شۆڕشی ئیسلامی بەرگریان کرد. سەدام لە میانەی ٨ ساڵ شەڕ لەگەڵ ئێران نەیتوانی یەک بستیش بێتە ناو خاکی کوردستان. تەنانەت خەڵک کاتی بۆردمانەکان شارەکانیان چۆڵ نەکرد.

ئەم بەرپرسە کوردە ئاماژەی دا: ماوەی چەندین ساڵە پلانی گەشە کردن داڕێژراوە بەڵام تاکوو ئێستە بەداخەوە ۳٥ لە سەدی جێبەجێ کراوە، ئایا لە پارێزگاکانی دیکەش هەروەها بووە؟ دەبێت پارێزگای کوردستان لەگەڵ پارێزگاکانی دیکە بەراورد بکرێت کە چیها بۆ ئەوان ئاسانکاری کراوە و ئیمکاناتیان پێدراوە.

ئەو زیادی کرد: تەنیا لە دەوڵەتی دوازدەهم بەڵێنی پارێزگاری کورد هاتە دی. بەڵام بەداخەوە ئەم پارێزگارەش هیچ ڕێگەچارە و پلانێکی ڕوونی بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی کوردستان پێنییە و بەم کەسانەی تەنیشتی توانی چارەسەر کردنی کێشەکانی نییە.

ئەو لە درێژەدا ئاماژەی بە داگیرکاری عەفرین کرد و وتی: ئێمە نیگەرانین لە داگیرکاری عەفرین لە لایەن تورکیاوە و بە تووندی ئیدانەی دەکەین. چاوەڕوانی ئەوە بووین دەوڵەت وڵامی باشی ئەردۆغان بداتەوە. 

بەرپرسی حزبی موئتەلەفەی ئیسلامی کوردستان وتی: ئەردۆغان لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا یەکدەنگە و پێویست بوو دەوڵەتەکەی ئێمە وڵامی پێویست لەمبارەوە بە ئەردۆغان بداتەوە. ڕێبەری باڵای ئێرانن فەرموویان کە هێرش بۆ سەر سووریا جەنایەتە، بەڵام سەرۆک کۆمار ئامادە نییە تەنانەت ئیدانەی ئەم هێرشەش بکات.

News Code 18215

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =