به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، سێرگێی لاورۆف، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە میانەی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ هاوتا نەمساییەکەی خۆی، کارین کنایسل ڕایگەیاند: نەمسا نێوەندگیری باشە و ڕاستگۆیە بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی ئێستای سووریا.
ئەو زیادی کرد: تۆمەتەکانی واشنتۆن لە دژی مسکۆ سەبارەت بە ئاستەنگ دروست کردن بۆ فەرمانبەرانی قەدەغەی چەکی کیمیایی لە دۆما ناڕاستە. ئەگەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەڵگەیان لە هێرشە کیمیاییەکی شاری دۆما هەیە با بڵاوی بکەنەوە.
لاورۆف جەختی کرد: واشنتۆن و هاوپەیمانەکانی بەردەوام باسی بەڵگەکان سەبارەت بە هێرشی کیمیایی بۆ دۆما دەکەین، ئەی بۆ بڵاوی ناکەنەوە؟
وەزیری دەرەوەی نەمساش لەم دیدارەدا وتی: نەمسا وەک پێشتریش ڕایگەیاند نایەوێت سیاسەتمەدارە ڕووسییەکان لە وڵاتەکەی خۆی دەر بکات چون لە سەر ئەم ڕوایە کە دەبێت کاناڵەکانی پەیوەندی کردن لەگەڵ ڕووسیا دەبێت بمێنێتەوە.
Your Comment