بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی دیوار، سەفەر چاغلار چالاکی سیاسیی کوردی تورکیا بە تاوانی ئەندامێتی لە پەکەکە لە زیندانی ئەمنیی وانەدا زیندانییە، شەوی ڕابردوو بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە هێرشآی سەربازیی سوپای تورکیا لە ژێر ناوی ئۆپەارسیۆنی چڵی زەیتوون بۆ سەر عەفرین، لە زینداندا ئاگری لە خۆی بەردا.
ئەو چالاکە سیاسییە کوردەی تورکیا سەرەڕای گواسترانەوەی بۆ نەخۆشخانەی و هەوڵی پزیشکان، گیانی خۆی لە دەست دا.
تەرمی ناوبراو لە دوا کاتژمێرەکانی شەوی ڕابردوو ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا و لەوێوە بۆ زادگەکەی لە مووش گواسترایەوە.
Your Comment