بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، یووسف محەمەد سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان وتی کە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە عێراق بۆتە هۆی لاوازبوونی پێگەی کوردەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەو وڵاتە.
ناوبراو لە دیداری ماریان زۆمبولیۆ ڕاوێژکاری سیاسیی ڕاسپێردراوی تایبەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق سەبارەت بە ڕەوتی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و ڕۆڵی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیوەندیی هەولێر و بەغدا گفتوگۆی کرد.
یووسف محەمەد لە ڕاگەیێندراوێکدا کە پاش ئەو دیدارە بڵاوی کردەوە نیگەرانیی خۆی هەمبەر بە ئەگەری دەست تێبردن و ساختەیی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی عێراق دەربڕی.
سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان هەروەها لەو ڕاگەیێندراوەدا بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە عێراق کە رۆژی ٢٥ی سێپتامبێری ساڵی ڕابردووی زانیینی بەڕێوەچوو، بە ترۆپکی شکستی سیاسەتوانانی کوردی عێراق وەسف کرد و ڕایگەیاند کە ڕیفراندۆم بۆتە هۆی لاوازبوونی پێگەی کوردەکان لە عێراق و لە ئاستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.
Your Comment