به راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ڕۆژنامه‌ی گاردیه‌ن، بریان دۆناڵدۆ، پۆلیسی یه‌کێتی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاند که هه‌زاران منداڵی ئاواره که به دوای گیان په‌نا له وڵاتانی ئه‌ورووپایی بوون، ڕفێندراون و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی هیچ زانیارییه‌کیان له‌سه‌ر چاره‌نووسیان نییه.
به‌رپرسێکی ئه‌منی یه‌کێتی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاند که ۵ هه‌زار منداڵی ئاواره له ئیتالیا و هه‌زار منداڵیش له سوید شوێن بزرن و که‌س چاره‌نووسیان نازانێت.
دۆناڵد وتی: ۲۷۰ هه‌زار منداڵی ئاواره له ئه‌ورووپادان که بنه‌ماڵه‌کانیان له‌گه‌ڵیاندا نین و ژماره‌ی ۱۰ هه‌زار منداڵی شوێن بزر ڕێژه‌یه‌کی ته‌واو ورد نییه و ڕه‌نگه زیاتریس بێت.
شیاوی ئاماژه‌یه که ئه‌و منداڵانه زۆربه‌یان ده‌ستدرێژی سێکسیان ده‌کرێته سه‌ر و ده‌که‌ونه بۆسه‌ی قاچاخچیه‌کانی مرۆڤه‌وه.
به‌رپرسانی بریتانیایی حه‌وته‌ی ڕابردوو رایانگه‌یاندبوو که پێشوازی له منداڵانی ئاواره ده‌که‌ن به‌و مه‌رجه‌ی که بنه‌ماڵه‌کانیان له‌گه‌ڵیاندا بێت.
بۆچوونی ئێوە