به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی کوه‌یت، ترامپ له نامه‌یه‌ک ڕوو له ڕێبه‌ری کۆنگرێسی ئه‌مریکا پاگه‌نده‌ی کرد: کاره‌کان و سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا به تایبه‌ت په‌ره‌دان به مووشه‌کی باڵستیک، پشتیوانی له تیرۆری نێونه‌ته‌وه‌یی و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ، ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌ت ده‌ره‌کی و ئابووری ئه‌مریکا خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
شایانی باسه که به پێی یاساکانی ئه‌مریکا، فه‌رمانی دۆخی نائاسایی له کاتی ته‌واو بوونی، کۆتایی پێدێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ۹۰ ڕۆژ به‌ر له ته‌واو بوونی، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا کۆنگرێس ئاگادار بکاته‌وه که دۆخه‌که خۆی ماوه‌ته‌وه یاساکه درێژ ده‌کاته‌وه.
شایانی باسه که بیل کلینتۆن، سه‌رۆک کۆماری دیموکڕات و پێشووی ئه‌مریکا ڕۆژی پانزههومی مارسی ۱۹۹۵ له دژی ئیران دۆخی نائاسایی ڕاگه‌یاند و هه‌مان ساڵ چه‌ندین گه‌ماڕۆی به سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند که تاکوو ئێسته درێژه‌ی بووه.
Your Comment