بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق، داگلاس سڵێمان باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا لە گەڵ عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق دیدار و وتووێژی کرد.
بە پێی ئەم هەواڵە، لە ئەو دیدارەدا گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمرنییەکانی عێراق و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لێک دراوەتەوە و سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەردەم عێراقیش باس و گفتوگۆ کراوە.
سەۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق وێڕای جەخت لە سەر گرنگایەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەردەم لە عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەو هەڵبژاردنە دەتوانێت داهاتووی عێراق و ڕێبازی گەیشتن بە پاوەجێی و دروست کردنی دەوڵەت دابڕێژێت.
عەمار حەکیم وتی بڕیاری داوە سەدا ٩٠ ی لیستی بەربژێرەکانی خۆی بسپێرێتە کەسانی نوێ کە ژمارەیەکی زۆریان لاوانی خوێندەوارن
Your Comment