به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر،ئاسایشی سلێمانی، له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه که "پاش ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان چه‌ند گوله هاوه‌نێكی كۆنیان دۆزییه‌وه، له‌گه‌ڕه‌كی قڕگه‌ی شاری سلێمانی، تیمی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه نه‌ته‌قیوه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان هه‌ستان به‌ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رو زیانی بۆ هاوڵاتیان نه‌بێت".
نیوه‌رۆی دوێنێ ، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره له سلێمانی بیسترا. هه‌ندێ له هه‌واڵ له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاوکرایه‌وه که گوایه ئه‌و ده‌نگه ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستی بووه.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی، به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند: ئه‌وه ده‌نگی هیچ رووداوێك نه‌بووه‌و ته‌نها ده‌نگی مه‌شق و راهێنانی هێزێك بووه.
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی، ئاماده نه‌بوو زانیاری زیاتر بدات، له‌سه‌ر مه‌شقی ئه‌وهێزه‌و ته‌نها وتی"ده‌نگی مه‌شق و راهێنان بووه.
Your Comment