AP ١٣٩٦ ڕەشەمە ١ ٠٠:٠٣

پۆلیس ڕایگەیاند:

تێکدەرانی ئاسایشی گشتی سزا دەدرێن / ٣ پۆلیس شەهیدبوون

 تێکدەرانی ئاسایشی گشتی سزا دەدرێن / ٣ پۆلیس شەهیدبوون

سەرەڕای پێداگریی پۆلیس سەبارەت بە نەبوونی هیچ جۆرە پلانێکی بەرەنگاربوونەوەی دەروێشەکان، ئەمشەو گرووپێک بە هێرش کردنە سەر هێزەکانی کەلانتەریی ۱۰۲ی پاسداران، ٣ پۆلیس شەهید کران.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، لە گەڵ بڵاوبوونەوەی یەکەمین هەواڵەکان سەبارەت بە پێکدادانی پۆلیس و دەروێشگەلی گونابادی لە ناوچەی پاسداری تاران لە دوو حەوتەی ڕابردوودا، سەردار حسێن ڕەحیمی ڕایگەیاند: هەواڵ و زانیارییەکان سەبارەت بە دەستگیر کردن یان پێکدادان لە گەڵ دەروێشگەل، تەواو درۆیە و میدیاکانی دوژمنان پەرەیان بەو پرسە داوە.

ناوبراو لە پەراوێزی سەردانی سەرۆکی پۆلیسی مسکۆ لە پۆلیسی فاتب ڕاشیگەیاند: نە پۆلیس و نە دادستێنی هیچ پلانێکیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەروێشەکان لە تاران نەبووە و نابێت.

سەردار ڕەحیمی بە ئاماژە بە کەڵکئاوەژویی هەندێک لە ڕەحمەت و نەرم و نیانیی پۆلیس، جەختی کرد: هەموو دەبێ لە چوارچێوەی نیزامدا ڕێز لە یاسا و ڕێساکان بگرن.

ئەو لێدوانانە لە کاتێکدایە، کە شەوی ڕابردوو لە میانەی هەوڵی پۆلیس بۆ ئارام کردنەوەی بشێوییەکان، گرووپێک هێرشیان کردە سەر کەلانتەریی ۱۰۲ی پاسدارانی تاران و بوونە هۆی شەهید بوونی ٣ هێزی ئەو کەلانتەرییە.

لەوبارەوە سەردار سەعید مونتەزرولمەهدی وتی: تاقمێکی فریوخواردوو و تێکدەری ئاسایشی کۆمەڵگا لە درێژەی گردبوونەوەکانی ئەم دواییە لە پاسدارانی تاران، لە هەڵمەتێکی دزێو و بە کەڵک وەرگرتن لە پاسێک سێ کەس لە هێز بوێرەکانی پۆلیس-یان شەهید کردووە.

وتیشی: هۆکارانی ئەو ڕووداوە دەستگیر کراون و دۆخەکە لە لایەن پۆلسیەوە کۆنتڕۆڵ کراوەتەوە.

وتەبێژی هێزی ئینتزامی وێرای سەرەوخۆشی کردن لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی و بنەماڵەی شەهیدان بۆ شەهید بوونی ئەو ٣ پۆلیسە، هۆشداری دا کە بە توندی وەڵامدەری هەر جۆرە هەڵمەتێکی تێکدەرانە و دژە ئاسایش لە لایەن هەر کەسێکەوە دەبن و کەس بۆی نییە دەستدرێژی بکاتە سەر ئاسایشی گشتیی وڵات کە بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهیدە.

News ID 17027

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha