بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەفتەی هەژدەیەمی کێبڕکێیەکانی خولی نایابی خانمان یانەکانی ئێران دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ و بە سەرکەوتنی نوێنەری کوردستان لە شارە جیاجیاکانی ئێران درێژە درا.
لە ئەم هەفتەیە لە کێبڕکێیەکان یانەی ڕاهیاب ملەلی سنە توانی لە یاریەکی هەستیاردا پارسی باشووری بووشێهر بە ئاکامی سێ بە سفر تێکبشکێنێت.
راهیاب ملەلی سنە بە ئەم سەرکەوتنەوە هەروا بە مەودای سێ خاڵەوە لە پلەی سێهەمی کێبڕکێیەکانی خولی نایابی تۆپی پێی خانمان بوەستێت.
راهیاب ملەل لە هەفتەی نۆزدەیەمی کێبڕکێیەکان شەممە پێنجەمی مانگی ڕەشەممە لە یاریگای مەلک نیای شاری سنە میوانداری ئازەرەخشی تاران دەبێت.
شەرمین ڕەحمەتی بەرپرسی تەکنیکی، بەیان مەحموودی سەر ڕاهێنەر، سروە حەیدەری و پەریسا بەهەشتی زاد یاریدەدەری ڕاهێنەر، ڕاشین حەمیدی راهێنەری دەروازەبانەکان، سومەیە موستەفاپوور وەکوو ڕاهێنەری لەش ساز نوێنەری پارێزگای کوردستان لە ئەو کێبڕکێیانە رێنوینی دەکەن.
Your Comment