AP ١٣٩٦ ڕێبەندان ٢٩ ٠٨:٣٧

له‌ مۆنیخ به‌ڕێوه‌چوو؛

سێهه‌مین دیداری عه‌بادی و بارزانی سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی هه‌ولێر- به‌غدا

سێهه‌مین دیداری عه‌بادی و بارزانی سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی هه‌ولێر- به‌غدا

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، لە شاری مۆنیخ-ی ئەڵمانیا لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووه‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، دیدارەکە لە پەراوێزی کۆنگرەی مۆنیخ بۆ ئاسایش بەڕێوەدەچێت، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بە دوو شاندی جیاواز بەشدارییان تێدا کرد.

شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بەشدارن لە کۆبوونەوەکە لەگەڵ حەیدەر عەبادی، پێکهاتبوون لە؛ نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی، فوئاد حسێن و فەلاح مستەفا.

لەدوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان و رووداوەکانی ۱۶ی ئۆکتۆبەر، ئەمە سێیەمین دیداری راستەوخۆی نێوان نێچيرڤان بارزانی و حەیدەر عەبادییە.

لەدوای ئەو رووداوانەوە، حکومەتی عێراق داوای رادەستکردنی سەرجەم دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکان دەکات لە حکومەتی هەرێم، تا لەبەرامبەردا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بکات، بەڵام تا ئێستا مەرجەکانی بەغدا جێبەجێ نەکراون

News ID 16975

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha