به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له حوڕیه‌ت، وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا ساڵانێکی زۆره که ساڵح موسلم به تیرۆریست ناو ده‌بات و ئه‌مساڵیش له خشته‌ی تیرۆریستی خۆیدا ناوی ئه‌م که‌سایه‌تییه کورده‌ی گونجاندووه.
هه‌روه‌ها له‌م خشته‌یه ناوی ۴۳ که‌سی دیکه‌ش تۆمار کراون که ده‌وڵه‌تی ئه‌رۆدغان پاگه‌نده ده‌کات تیرۆریستین، له‌م ناوانه ناوی فه‌تحوڵا گوله‌ن، که‌سایه‌تی ئائینی ناوداری تورکیا ده‌بینرێت که تاکوو چه‌ند ساڵ به‌ر له ئێستا هاوپه‌یمانی سه‌رکه‌ی ئه‌ردۆغان له ساحه‌ی سیاسی ئه‌م وڵاته بوو. هه‌روه‌ها ناوی مێعراج ئۆرال له‌م خشته‌یه‌دا هاتووه که که‌سێکی نزیک له دیمەشق و دژی تورکیا له سووریا شه‌ڕی زۆری کردووه.
سه‌باره‌ت به ساڵح موسلم، وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا ئاماژه‌ی داوه که ئه‌و ئه‌ندامی په‌که‌که‌یه و سه‌رۆکی په‌یه‌ده بووه و دژی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی تورکیا چالاکی کردووه.
شایانی باسه که ساڵح موسڵم یه‌کێک له ڕێبه‌ره کورده‌کانی سووریا بووه که ئاماژه ده‌درێت زیاترین نه‌رمی سه‌باره‌ت به تورکیا هه‌بووه، به تایبه‌ت له ساڵی ۲۰۱۴ ڕێگه‌ی به هێزه‌کانی تورکیا دا تاکوو قه‌بری سوڵتان سولێمان بۆ تورکیا بگوازرێته‌وه.
تورکیا هه‌ر ساڵ ئه‌م خشته‌یه ڕاده‌ستی پۆلیسی ئینترپۆل ده‌کات، به‌ڵام وڵاتانی جیهانی تاکوو ئێسته گوێیان به‌م داواکارییه‌ی تورکیا نه‌داوه و ئه‌مریکا چه‌ندین جار ڕه‌وتی کردووه‌ته‌وه که فه‌تحوڵا گوله‌ن ڕاده‌ستی ئه‌نکه‌ره بکات.
Your Comment