به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، حه‌سه‌ن ڕۆحانی شه‌وی ڕابردوو له تاران له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سه‌باره‌ت به هه‌ندێ بابه‌تی ڕۆژه‌ڤی ئێستای ناوچه‌که و جیهان له‌وانه پرسی سووریا و شه‌ڕی عه‌فرین گفتوگۆی کرد.
رۆحانی له‌م دیداره‌دا جه‌ختی کرد که ئێستا ویستی دوو وڵات په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندییه‌کانه و ده‌بێ هه‌وڵ بدرێت بۆ گه‌یشتن به ئامانجی ۳۰ میلیارد دۆلاری له په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابوورییه‌کانی ئێران و تورکیا.
وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماده‌یی هه‌یه تاکوو په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ تورکیا له به‌شی وزه په‌ره پێبدات و پێشوازی له هاتنی سه‌رمایه‌دانه‌رانی ئابووریی تورکیا له پڕۆژه‌ی نه‌وت و گاز ده‌کات.
ڕۆحانی هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه‌ی سێ لایه‌نه‌ی سوچی به ههنگاوێکی گرینگ بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه ناوچه‌ییه‌کان وه‌سف کرد و وتی: به‌خته‌وه‌رانه ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندی سێ لایه‌نه‌ی ئێران، تورکیا و ڕووسیا له هاوکێشه ناوچه‌ییه‌کاندا زۆر گرینگه و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که له دۆخی ئێستادا بۆ چاره‌سه‌ریی قه‌یرانی سووریا پێویسته به‌رده‌وام بین له هاوکاری زیاتر.
سه‌رۆک کۆماری ئێران به جه‌خت له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی درێژه‌دان به خه‌بات دژی تیرۆریزم و ڕێگری له هه‌نگاوی جیایی خوازانه له ناوچه‌که، ڕایگه‌یاند: به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆکه هه‌ندێ که‌س ده‌یانه‌وێت سنووره جوگرافیاییه‌کان له ناوچه‌که بگۆڕن و دوای ئه‌وه‌ی له باکووری عێراق سه‌رنه‌که‌وتن ئێستا ده‌یانه‌وێت ئه‌م پیلانه ببه‌نه باکووری سووریا.
جه‌ختیشی کرد: ئێمه پێمان وایه ده‌بێ له داهاتوودا یه‌کپارچه‌یی سووریا بپارێزرێت و تیرۆریزم له‌م وڵاته ڕیشه‌کێش بێت تاکوو به هۆی ئه‌منیه‌تی ناو سووریاوه وڵاتانی ده‌وروبه‌ریشی ئاسایشیان ببێت و هاوکاری ئێران، تورکیا و ڕووسیا له‌م پێناوه‌دا زۆر گرینگه.
وتیشی: ئاماده‌ین تا بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه ناوچه‌ییه‌کان هاوکارییه‌کانی خۆمان له‌گه‌ڵ تورکیا په‌ره پێ بده‌ین.
ڕۆحانی وتی: ءیمه ده‌بێ له‌باری ئایینی و مرۆڤیه‌وه هه‌موو هه‌وڵی خۆمان بۆ وه‌ستاندنی خوێنڕێژی له ناوچه‌که به‌کاربێنین چونکوو ئاواره بوونی خه‌ڵک هه‌رگیز قبیلی قبووڵ کردن نییه.
لای خۆشیه‌وه چاوش ئۆغڵۆ وتی: یه‌کێک له ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌مریکا پیلانگێری نوی له ناوچه‌که‌یه و کاریگه‌ریی دانانی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ئێران و تورکیا که ده‌بێ به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و خواسته به‌رده‌وام بین له هاوکاری به تایبه‌ت بۆ چاره سه‌ریی کێشه‌ی سووریا.
جه‌ختیشی کرد: ئێمه ده‌بێ له به‌رانبه‌ر ئه‌و پیلانانه‌ی که به ئامانجی تێکدانی یه‌کپارچه‌یی وڵات ئه‌نجام ده‌بێت، بوه‌ستین.
جاوش ئۆغڵۆ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی تورکیا له باکووری سووریا کاتیه و ته‌نیا دژی تیرۆریستانه له ناوچه‌که و ئێمه هه‌رگیز نامانه‌وێت خاکی سووریا داگیر بکه‌ین.
Your Comment