به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ردار مهنووچهر ئه‌مانوڵاهی دوێنێ ڕایگه‌یاند که گرووپێکی گه‌وره‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ریان له‌ناو بردووه و ئه‌ندامه‌کانی ده‌ستگیر بوون.
ئه‌و جه‌ختی کرد: له میانه‌ی ده‌ستگیر کردنی ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه ۲۱۲ کیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ری جۆراوجۆر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی کرماشان ڕایگه‌یاند که هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه ماده هۆشبهرییه ده‌ستگیر کراون و وتیشی: ۳ که‌سی دیکه‌ش هاوپه‌یوه‌ند به‌م گرووپه ده‌ستگیر بوون که له گواستنه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌کاندا ڕۆڵیان بووه.
ئه‌و جه‌ختی کرد: هاوکاره‌کانی ئێمه له به‌شی پۆلیسی دژه ماده‌ی هۆشبه‌ر زانیاری زۆر وردیان سه‌باره‌ت به‌م گرووپه کۆ کرده‌وه و دواجار هه‌موو ئه‌ندامه‌کانیان ده‌ستگیر کران.
ئهمانۆڵاهی زیادیشی کرد: هه‌روه‌ها هاوکاره‌کانی ئێمه له ماڵی ئه‌ندامانی ئه‌م بانده زیاتر له ۲۱۲ کیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ری تریاک و جۆری دیکه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه که هه‌مووی له پارێزگا ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کانی ئێرانه‌وه بۆ کرماشان هاتبوون.
Your Comment