به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، ماریا زاخارۆڤا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند که مسکۆ بانگهێشتی ۱۶۰۰ که‌سی کردووه تاکوو به‌شداری کۆنفڕانسی ئاشتی سووریا له سوچی بکه‌ن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌و هه‌روه‌ها زیادی کرد: له لایه‌نه ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش داوا کراوه تاکوو وه‌کو چاودێڕ به‌شداری ئه‌م کۆنفڕانسه بکه‌ن، نه‌ته‌وه یهکهگرتووهکانیش به‌شداری ده‌کات.
زاخاراۆڤا له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانی خۆی ئاماژه‌ی دا که ئه‌مریکا له دوای دابه‌ش کردنی سووریایه و وتی: ئه‌م کاره‌ی ئه‌مریکا که ده‌یه‌وێت هێزه‌کانی خۆی له سووریا بۆ ماوه‌یه‌کی نادیار جێگیر بکات، پێچه‌وانه‌ی دورشمی چاره‌سه‌ر کردنی سیاسی قه‌یرانه‌کانی سووریایه.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: سێرگه‌ی لاورۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له کۆنفڕانسی سوچی به‌شداری ده‌کات.
شایانی باسه که به‌رپرسانی کوردی سووریا ڕایانگه‌یاندووه تاکوو هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین درێژه‌ی هه‌بێت و ڕووسیا به‌ر به‌م داگیرکارییه نه‌گرێت به‌شداری پڕۆسه‌ی ئاشتی سوچی ناکه‌ن.
Your Comment