هەوڵی گرووپە فەلەستینییەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی بەرخۆدان

سەرچاوە فەلەستینییەکان لە هەوڵی گرووپە فەلەستینییەکان بۆ پێکهێنانی رێکخراوی نوێ بە ناوی هاوپەیمانی بەرخۆدان هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلئەخبار، سەرچاوەیەکی فەلەستینی لە غەزە ڕایگەیاند کە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو کۆبوونەوەگەلێک لە نێوان نوێنەری گرووپە فەلەستینییەکان لەوانە بزووتنەوەی حەماس، جەهادی ئیسلامی، ئەلئحرار، بززتنەوەی بەرخۆدانی خەڵکی، کومیتەی بەرخۆدانی خەڵکی، شەڕە ئیسلامییەکان، سائقە، بەرەی خەڵکی- فەرماندەیی گشتی و موجاهدین بەڕێوە چووە کە ئامانج لێیان دروست کردنی بەڵگەیەک وەکوو ئەساسنامە ڕێکخراوێکی نوێ لە ژێر ناوی هاوپەیمانی بەرخۆدانە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە دوو بەرەی شەعبیە و دیموقراتیە لە ئەو ڕێکخراوە نوێیە لانراون چونکوو ئەو دوو گرووپە، ئەندامی رێکخراوی ئازادی بەخشی فەلەستین دێنە ئەژمار.

بە پێی وتەی سەرچاوە فەلەستینییەکان ئەو کارە کە زیاتر لە لایەن بزووتنەوەی حەمساەوە هێراوەتە ئاراوە پاش ئەوە ڕوو دەدات کە ئاشتی نیشتمانی فەلەستین لە گەڵ جۆرێک شکسی بەرەوڕوون و دژایەتییەکانی بزووتنەوەی فەتح و رێکخراوی ئازادی بەخشی فەلەستین بەری پێ گرتووە.

News Code 16143

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =