بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بەڕیوەبەری کۆشکی سی و چوارەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی فەجر بۆ یەکەمین جار ڕێوڕەسمی "ڕێڕەوی نمایشدانی فیلم"ی بە وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاد پێشنیار کرد.
بەرپرسانی ئەم وەزارەتخانەش لەم پێشنیارە پێشوازیان کرد و هەر بەم هۆیەشەوە لە بورجی میلاد و لە ماوەی بەڕێوەبردنی فستیڤاڵی نیونەتەوەیی فیلمی فەجر، شوێنێک بەناوی "ڕێڕەوەی سیمۆرغ" چێکراوە کە ٦٠ مەترە و هەر هەموو سینەماکارانی ئێرانی و نێونەتەوەیی بەر لەوەی لە ڕیوڕەسمی نمایشدانی فیلمەکەیان ئەمادە بن دەبێت لەم ڕێڕەوە ڕەت بن.
بێهروز غەریبپوور بە ئاژانسی مێهری ڕاگەیاندووە کە ڕێڕەوی سیمۆرغ، ڕێڕەوێکە کە وەک هێما و سمبول هەر هەموو هونەرمەندانی بەشدار بوو لە فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فەجر بەشداری تێدا دەکەن. ئەم ڕێڕەوە بە شێوازی ڕێڕەوی بازاڕە کۆن و مێژوویەکانی ئێران چێکراوە.
غەریبپوور زیادی کرد: ئەم ڕێڕەوە وەک ئیدەیەکی باش بە یارمەتی بەڕێوەبەری فستیڤاڵەکە جێبەجێ کرا. چێکردنی ڕێڕەوی سیمۆرغ تەواو بووە و ڕۆژی ٩ی ڕێبەندان و هاوکات لەگەڵ ڕۆژی یەکەمی دەست پێکردنی فستیڤاڵەکە ئەم ڕێڕەوەش دەکرێتەوە.
ئەو هەروەها درێژەی دا: لە دیداری وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادیش ئەم بەڵێنەم وەر گرتووە کە بۆ ساڵی داهاتوو قاڵییەکی دەستچنی ئێرانی بە هاوکاری هونەرمەندانی هونەری قاڵی بۆ ئەم ڕێوەڕەوە درووست بکرێت. واتا لە جێگەی ئەو فەرشە سوورە بیانییە دەمانەوێت فەرشی دەستچنی خۆمان بخەینە ژێر پێی ئەم ڕێوڕەسمە فەرهەنگیانە.
هاوکات دەکرێت لە شارە گەورە کوردییەکانی وەک سنەش کە ساڵانە چەندین فستیڤاڵ و چالاکی هونەری فەڕمی تێدا بەڕێوە دەچێت لەم پێشنیارە شیاوەی هونەرمەندی کورد، بێهروز غەریبپوور بەهرە ببرێت و لە جێگەی فرشێکی سووری بەوقەوارە، بەرهەم هێانی قاڵییەکی کوردی بە هونەرمەندێکی کورد پێشنیار بکریت تاکوو لەم جۆرە مەراسیمانەدا لە جێگەی ڕێدکارپێت دابخرێت و هونەری کوردی زیاتر بورژێنێت.
Your Comment