بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، شاندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی "ماكس مارتن" رۆژی هەینی سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كردبوو و لەو سەردانە له گه‌ڵ "ئاڵدار خه‌لیل" جێگری هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده و "فه‌وزی یوسف" و "به‌دران جیا كورد" لە به‌رپرسانی باڵای په‌یه‌ده كۆبووه‌وه.
لەو دیدارەدا ئه‌ندامانی په‌یه‌ده لە گەڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكی سەبارەت بە دامه‌زراندنی سیستەمی فیدراڵی له سووریا گفتوگۆیان کرد.
شانده‌كه دوای دیدار له گه‌ڵ فه‌رهاد عه‌بدی به نازناوی شاهین جیلۆ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات لە كۆبانی، لە گەڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ڕه‌قه كۆبوه‌وه و لە دیداری سەبارەت بە دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی شاره‌كه گفتگۆیان کرد.
سەفەری شاندی ئەمریکایی بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا لە کاتێکدایە کە حەوتەکانی ڕابردوو هەواڵگەلێک سەبارەت بە چێ کردنی فرۆکەخانەیەک لە لایەن ئەمریکاوە بۆ هێزەکانی خۆی لە سووریادا بڵاو بووەوە.
شایانی باسە، ماكس مارتن، له كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانادا یەکێک لە ئەندامانی شاندی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریكا بوو كه به ده‌ستپێشخه‌ری ئێران، توركیا و رووسیا ڕێكده‌خرێت، به‌ڵام له دوایین كۆبوونه‌وه‌دا به‌شداری نه‌كرد.
Your Comment