بەرزبوونەوەی لە سەدا ۲۴ی هەناردەی کوردستان و لە سەدا ٥٠ی ترانزیتی باشماخ

بەڕێوەبەری گشتیی گومرۆکی پارێزگای کوردستان لە بەرزبوونەوەی لە سەدا ٥٠ی ترانزیت لە سنووری باشماخی مەریوانەوە لە ماوەی ٩ مانگی ئەمساڵەوە بە نسیبەتی ساڵی پار هەواڵی دا.

بەختیار ڕەحمانی پوور لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر بە ئاماژە بەوەی کە لە ٩ مانگی ئەمساڵدا ۹۶۹ هەزار تۆن کاڵا بە بایەخی ۷۲۹ ملیۆن و ۱۲۶ هەزار دۆلار لە گومرۆکی پارێزگاوە هەناردە کراوە، وتی: ئەو کاڵا و شمەکە لە رێگەی گومرۆکەکانی باشماخ و بازاڕچەی سنووریی سەیرانبەندی بانەوە هەناردەی دەرەوەی وڵات کراوە.

وتیشی: هەناردەی کاڵا لە ماوەی ئەم ۹ مانگەی ئەمساڵی هەتاوی بە نیسبەتی هەمان ماوە لە ساڵی پاردا، لە باری کێشەوە لە سەدا ٩ و لە باری بایەخەوە لە سەدا ۲۴ بەرزبۆتەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی گومرۆکی پارێزگای کوردستان سەبارەت بە پرسە هاوپەیوەندەکان بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان ڕوونی کردەوە: بە ئاوردانەوە لە گۆڕانکاری و ڕووداوەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان و داخرانی دوو سنووری تەمەرچینی پیرانشار و پەرویزخانی کرماشان و لە گەڵ بوونی نائارامییەکان لە ناوخۆی هەرێم لە نزیکیی سنووری باشماخی مەریوان لەم ماوەیەدا، نە تەنیا چالاکیی بازرگانی و هاتوچۆی لۆری و ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکان لە سنوورەکانی ئەم پارێزگایە لە گەڵ باکووری عێراق بەردەوامە، بەڵکوو بە هۆی کەمایەسی لە ئیمکانات بە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی مامەڵە بازرگانییەکان لە سنووری باشماخ، کاروباری گومرۆکی لەم سنوورەدا بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێری ئەنجام دەدەرێت.

ڕاشیگەیاند: لە ماوەی ئەم ٩ مانگەدا یەک ملیۆن و ۶۶۸ هەزار تۆن بە بایەخی ۳ ملیارد و ۳۹۵ هەزار دۆلار ترانزیتی کاڵا لە سنووری باشماخ ئەنجام دراوە کە نیسبەت بە ساڵی پار لە بابەتی کێشەوە لە سەدا ۵۸ و لە بابەتی بایەخی دۆلارییەوە لە سەدا ۵۰ بەرزبوونەوەی بووە.

ڕەحمانی پوور ئاماژەی بەوەش دا: تەرمیناڵی سنووریی باشماخ لە بابەتی هاتوچۆی موسافیر و کاڵا، ڕۆڵێکی بەرچاوی لە پەیوەندی سازی و دانوستانی دۆستانەی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا گێڕاوە.

ناوبراو بە ئاماژەی بە هاتنی ۲۱۷ هەزار و ۶۹۵ کەس موسافیر بۆ ناوخۆی ئێران و دەرچوونی ۲۲۵ هەزار و ۴۵۰ موسافیر لە سنووری باشماخەوە، وتی: هەناردەکانی گومرۆکی بۆ وڵاتی عێراق و وڵاتانی دیکەی درواسی لە رێگەی گومرۆکەکانی پارێزگای کوردستان لەم ماوەیەدا بریتی بوون لە سەوزی و میوە، بەرهەمی سەرامیکی، مادەی پەلاستیکی، کەرەسە و ماشینگەلی کشتوکاڵ.

News Code 15687

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =