بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام قاسمی وتەبێژ و سەرۆکی ناوەندی دیپلۆماسی گشتی و مێدیایی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە وتە دەستێوەردانانەکانی بەرپرسانی ئەمریکی لە کاروباری ناوخۆیی ئێران، جەختی کرد: خەڵکی ئێران گەورەترین پشتیوانی ئاسایش و پێشکەوتنی ئێرانن و بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکان بۆ دیاری کردنی چارەنووسیان و بەشداری چالاکی خەڵک لە چاوەدێری و ڕەخنە لە دەزگا ئیدارییەکانی ئێران گهشهی ئێران مسۆگەر دەکەن و بەشداری خەڵک گرنگتیرن هۆکاری بەرخۆدان لە بەرانبەر دژبەرانی ئێران و خەڵکە کە ترامپ سەلماندوویەتی لە سەرووی دژبەرانە.
ناوبراو وێڕای ئیدانە کردنی ئەو قسە قیناوی و بێ نرخانە، وتی: خەڵکی ئێران هیچ بایەخێک بۆ پاگەندەی بەرپرسانی ئەمریکی و کەسایەتی ترامپ دانانێن.
قاسمی زیادی کرد: یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران پێکهاتەیەکی دیمۆکراتی بۆ پاڵپشتی یاسایی لە خواستە مەدەنییەکانی خەڵک پیش بینی کردووە و بەستێنی بۆ شوێنگیری ئەو خواستانە لە چوارچێوەی یاسا بە تهواوەتی خۆش کردووە.
Your Comment